بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمرۆ سێشەممە 22-2-2022 رایگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی چەند حاڵەتێكی دزی كردن بەتایبەت دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لەو خانووانەی تازە دروست دەكرێن، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ، بە دواداچونێكی ووردیان دەستپێكرد توانیان (11) یانزە كەس لە كاتی تواندنەوەی كێبڵ و وایەری كارەبایی دەستگیربكەن .
پۆلیسی سۆران دەشڵێت: لە كاتی دەستگیركردنیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر وایەر و كێبڵی كارەبایی داگیرا وتۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و بە ووتەی خۆیان(7) حەوت دزیان لە كات و شوێنی جیاواز ئەنجام داوە.
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەمەشداوە كە لە ئێستادا بە بڕیاڕی دادوەر گشت تۆمەتباران ڕاگیراون بە پێی ماددە(446) لە یاسای سزاكان و لێكۆلینەوەش ڵەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.