ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو.
له راگه‌یاندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵدا هاتووه: کەمێک پێش ئێستا لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک ،کە سێ کەسی تێدابوە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن (49) ساڵە و دوای ڕێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا و بریندارەکەش لەژێر چاودێریدایە.
چه‌مچه‌ماڵ .. له ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.