یادكردنه‌وه‌كانی رۆژانی ماڵئاوایی هونه‌رمه‌ندان له‌لای میلله‌تی كورده‌وه به‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ كه له‌و رۆژانه‌دا ته‌نها به چه‌ند په‌یڤێك به‌سه‌ریان بكه‌ینه‌وه‌و به‌س!! كه‌باس له مێژووی موزیكی كوردی ده‌كرێ ده‌بێ له ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌و ده‌نگانه‌ی له نێو ته‌مومژی (موزیكی بێگانه به كورد) توانیان مۆرك و ئه‌دای هونه‌رییان بپارێزین و وا له گوێگری غه‌یره كوردیش بكه‌ن كه به‌تامه‌زرۆیی و هزرێكی قوڵه‌و گوێڕادێری بن.
ئه‌مڕۆ كه یادی ماڵئاوایی ( ره‌سول گه‌ردی ) هونه‌رمه‌ندو خاوه‌ن ده‌یان حه‌یرانی كورده‌وارییه، پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و سه‌رنجی گوتن و نوێكردنه‌وه‌و ئادای حه‌یران بكه‌ین له‌و (70) ساڵه‌ی كه كه‌وتۆته سه‌ر قه‌وان و رێكۆرده‌ر, ده‌بینین به‌رهه‌مه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌ڕووی هونه‌ریی و قاڵب و ناوه‌رۆكه‌وه به‌خۆوه نه‌بینیوه, ( له پێشه‌كیدا پارچه موزیكێك كه ناكرێ بڵێین كورییه و دواتر ئامێرێك (solo) ده‌ژه‌نێ و یه‌كسه‌ر گۆرانبێژ ده‌ست پێده‌كات ), ئه‌م لاسایی و ته‌قلیده هونه‌رییه له خزمه‌ت ره‌وتی به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی حه‌یراندا نییه, جا داخه‌كه‌م ( ره‌سول گه‌ردی ) هونه‌رمه‌ند له‌و زه‌مه‌نه‌دا ژیا كه تیایدا حه‌یران ره‌زم و ریتمێكی تایبه‌تی نه‌بووه !! موزیك باگراوندی ده‌نگه به‌هێزه‌كان نه‌بوو، تێگه‌یشتن بۆ مه‌قام و ئادای حه‌یران سه‌رپێیانه بڕیاری هونه‌ری له‌سه‌ر ده‌درا،
بۆیه له‌م یاده و ئه‌م رۆژه پڕ حه‌یرانه‌دا پێویسته ئاماژه بۆ خاڵێكی گرنگ بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تازووه هه‌ر هه‌موومان با واز له‌و چێژه كاتییه بهێنین كه حه‌یرانبێژێك له ساته‌وه‌ختێكی زۆر كه‌مدا پێمان ده‌به‌خشێ, با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ( حه‌یران ) وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی هونه‌ریی سه‌ربه‌خۆ بخه‌ینه قاڵبێكی هونه‌ری و له‌ته‌ك قاڵبی ( سۆناته ) و (سه‌مفۆنیا )دا دایبنێین و به‌راوردی زانستی له‌گه‌لأ ( كانتاتا )یه‌ك یاخود ( ئاریا )یه‌كی سه‌ده‌كانی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌می بۆ بكه‌ین، پێویسته هه‌وڵێكی دڵسۆزانه له ئاردابێ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ( نۆته ) بێگانانه‌ی كه ئادایه‌كی غه‌یره كوردی‌یان پێوه ده‌كرێ و له ( حه‌یران )دا ئێستا زۆر به زه‌قی هه‌ستی پێ ده‌كرێ،
له بیرمه ئه‌و رۆژه‌ی ( ره‌سول گه‌ردی ) مه‌رد له نێو حه‌شاماتێكی هونه‌ری تیپی چاڵغی به‌غدادی و كۆمه‌ڵێ ژه‌نیاری نابینا‌و به‌ده‌یان بلاجكتۆر و كامێرای به‌ترس و زمانی لێك حاڵی نه‌بوون و له هه‌مووشیان ناسكتر ئه‌و پێشه‌كی و موزیكییه‌ی كه ویستیان مه‌قامی ( حه‌یران )ی پێ ببه‌نه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئادای عه‌ره‌بی، له بیرمه بێگوێدان به‌و هه‌موو خه‌ڵكه ( حه‌یران ) بوو به بووركانێك و هه‌موو ئه‌و ده‌سته له‌رزۆك و شتانه‌ی راماڵی كه‌ویستیان هه‌یبه‌تی ئه‌و مه‌قامه ره‌سه‌نه كوردییه بشكێنن !! ( ره‌سول گه‌ردی ) هونه‌رمه‌ندێكی بێ نازبوو, یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كوردیشه له‌و بواره‌دا كه توانیویه‌تی ئادای حه‌یران له مه‌قامی به‌یاتدا بشكێنێ و مه‌قامی حیجاز بخاته نێو ئه‌و میانه كوردیانه‌ی كه خۆی ئادای ده‌كرد.
با ئه‌مڕۆ ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه به‌ته‌نها بۆ له‌بیرنه‌كردن نه‌بێ، با بۆ تێڕامان و بیركردنه‌وه‌ی هونه‌ریانه‌ی هه‌رهه‌موومان بێ، به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ك بێ بۆ كاره هونه‌ریه‌كانمان، سه‌رنجێك بێ بۆ داهاتووی لێڵمان و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی به‌زه‌ییانه بێ بۆ گه‌نجینه‌ی به‌رهه‌مه فۆلكلۆر‌و ره‌سه‌نه‌كانمان.
ئامانج غازی
حه‌یران له زه‌مه‌نی ره‌سول گه‌ردی دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.