Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 12:28

ناتۆ: ڕووسیا ده‌ستبه‌رداری پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا نه‌بووه‌‌

کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند، ڕووسیا ده‌ستبه‌رداری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا نه‌بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو دانی به‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی لۆگانسك و دۆنیتسك له‌ هه‌رێمی دۆنباس نا وه‌ك دوو كۆماری سه‌ربه‌خۆی.

یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌موو نیشانه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ڕووسیا به‌رده‌وامه‌ له‌ داڕشتنی پلانه‌كانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی به‌رده‌وام ده‌بین له‌ داواكردنی‌ ڕووسیا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكڕانیا‌ و وازهێنان له‌ پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

یانس ستۆڵتنبێرگ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ هێزێكی زۆری تری ڕووسیا به‌ره‌و سنووره‌كانی ئۆكڕانیا جووله‌یان پێكراوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك جه‌نگێكی تر دژی وڵاتێك ده‌بینن كه‌ به‌ڕاستی پێشتر جه‌نگی به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌رله‌مانی ڕووسیا ڕێگه‌ی به‌ ڤلادیمێر پووتین دا به‌ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و سوپا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دژی وڵاتانی تر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.