سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئاینی موسڵمانانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند كه پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری لۆگانسك و دۆنیتسك له ئۆكڕانیا.
ئه‌لبێر كرگانۆف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئاینی موسڵمانان و گه‌وره موفتی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: بڕیاری داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری لۆگانسك و دۆنیتسك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه بۆ پارێزگاریكردنی گیانی هاووڵاتییان بووه.
موفتییه‌كه‌ی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م موسڵمانانی ڕووسیا پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی پووتین بۆ سه‌ربه‌خۆیی لۆگانسك و دۆنیتسكیان كردووه.
ئه‌لبێر كرگانۆف بۆ ئاژانسی (نۆڤۆستی) ڕووسی ڕایگه‌یاند: پێمانوایه مه‌به‌ست له داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری لۆگانسك و دۆنیتسك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه بۆ زیانگه‌یاندن به كه‌سێكی دیاریكراو یان لایه‌نێك نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه بووه كه هیچ كه‌سێك له هه‌رێمی دۆنباس نه‌كوژرێن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان له‌نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو پێویسته بڕیاری كۆتایی بدرێت، چونكه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه ئاسان نه‌بووه، به‌ڵام به گوێگرتن له ڕای گشتی و پسپۆڕان و ئه‌نجوومه‌نی ته‌ناهی ڕووسیا دان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماره‌كه نراوه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئاینی موسڵمانانی ڕووسیا گوتیشی كه بڕیاره‌كه‌ی پێشووتری ڕووسیا سه‌باره‌ت به دوورگه‌ی قه‌رم وه‌ك به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه‌ی بووه هۆی ڕزگاركردنی گه‌لێك، چونكه پێشتر چه‌ند لایه‌نێك له‌و دوورگه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یان له مووسڵمانان و ته‌نانه‌ت مه‌سیحییه‌كانیش ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.