Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 12:50

ئۆکڕانیا داوا لە هاووڵاتییانى دەکات بەپه‌له‌ ڕووسیا جێبێڵن

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا داوایان لە هاووڵاتییانی خۆیان نیشته‌جێ له‌ ڕووسیا کرد به‌ زووترین كات خاکی ئه‌و وڵاته‌ جێبێڵن و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا گۆڕانكارى نوێ ڕوو بدات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دمیتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕانیا داوایه‌كی به‌ په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كرد ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی ڕووسیان، به‌ په‌له‌ خاكی ڕووسیا جێبێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕانیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا گۆڕانكاری نوێ ڕووبدات و ڕه‌نگه‌ جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا ده‌ست پێ بكات.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕانیا بۆ زیادكردنی فشاره‌ جیهانییه‌كان بێت بۆ سه‌ر ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا تا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوپای ئۆکڕانیا کوژرانی سەربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ برینداربوونی 6ی تری لە بۆردومانی جوداخوازه‌كان ڕاگه‌یاند.

جێی باسه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕانیا پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌گه‌ر ڕووسیا داننان به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو ناوچه‌ی لۆگانسك و دۆنیتسك له‌ هه‌رێمی دۆنباس ڕابگه‌یه‌نێ، ئه‌وا جیهان نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ڕوودانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.