Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 23:44

بەرپرسی مەڵبەندێک لە کەرکووک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستگیر کرا.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کەرکووک پێی ڕاگەیاندین: ڕەسوول ڕەئووف دوای تێپەڕبوونی بە بازگەیەکی هێزە عێراقییەکان لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەستگیر کراوە.

لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەدا "بە بیانووی ئەوەی ئەو بەرپرسەی مەڵبەندی سۆسیالیست دیموکرات دەمانچەی هەڵگرتووە، دەستگیر کراوە."

هاوکات بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکووک تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای دەستگیرکردن و هێشتنەوەی ڕەسوول ڕەئووف لە بازگەیەکی هێزە عێراقییەکان، کەمێک پێش ئێستا بە کەفالەت ئازاد کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.