Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 12:32

ئەمریکا هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانی پەنابەران دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمریکا هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانی پەنابەران لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکڕاینا لەلایەن ڕووسیاوە دەدات.

لیندا تۆماس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە  هۆشداری دا کە ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا دەبێتە هۆی دروستکردنی قەیرانێکی نوێی پەنابەران. جەختیشی کردەوە لەوانەیە بەهۆی ئەم ناکۆکییانەوە 5 ملیۆن کەس ئاوارە بن.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمەش جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەکاتەوە، بەهۆی ئەو فشارەی دەیخاتە سەر وڵاتانی دیکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە تا دێت کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ چوارشەممە دمیتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی كرد بۆ جێهێشتنی ڕووسیا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕاینا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا گۆڕانكاری نوێ ڕووبدات و ڕه‌نگه‌ جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا ده‌ست پێ بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.