ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زیری ئه‌وقاف به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی كه‌نیسه و باره‌گای سه‌ره‌كی پاتریاركی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له هه‌ولێر دانا.
وه‌زاره‌تی ئه‌قاف و كاروباری ئاینی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشەم د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی به نوێنەرایه‌تی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەشدار بوو لە دانانی بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان.
ڕاشیگه‌یاند: کردنەوەی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ ھەرێمی کوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتی گرینگییەکی گەورەی ھەیە و نیشانەی ئەو کەلتوور و مێژووە جوانەیە کە لە ڕابردوو و لە ئێستادا پەرەی پێدراوە، هه‌روه‌ها ئەو جیاوازییەیە کە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشەکانی تری عێراق و هەندێ وڵاتانی تر جیا دەکاتەوە کە کوردستان شوێنی دێرینی نەتەوە و ئایینەکانە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه هه‌روه‌ها نیشانه‌یه بۆ خەبات و قوربانیدانی میللەتەکەمان و ئارامی کوردستان و وتارە میانڕەوەکان و بۆ ھەوڵ و ماندوبوونی دەزگا نیشتمانییەکانی ھەرێمی کوردستان و ستراتیجییەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.