بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی شوباتی 2022، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکیدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراینا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشوووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەست پێ کرد.
پووتین لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا: لە حاڵەتی دەستێوەردانی دەرەکی لە دۆخی ئۆکراینادا رووسیا دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دەنگی تەقینەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا دەیسترێت.
دمیترۆ کوڵیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینای رایگەیاند: پووتین دژ بە ئۆکراینا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە.
لای خۆیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرپرسی ئەم هێرشە سەربازییە و کوشتارەکەی لە ئەستۆی پووتینە. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پێداگرییەوە وەڵامی رووسیا دەدەنەوە.
دوابەدوای بڕیاری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراینا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 102 دۆلاری تێپەڕاند.
هێرشى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستى پێکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.