پەرلەمانی ئۆكراینا، بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتدا، جگە لە هەرێمەكانی دۆنێتسك و لوهانسك، پەسەند كرد.
بڕیارەكە بە دەنگی "بەڵێ"ی 335 پەرلەمانتار لە كۆی 450 پەرلەمانتار، پەسەند كرا.
بەپێی بڕیارەكەش لە نیوەی ئەم شەوەوە، راگەیاندنی باری نائاسایی دەست پێدەكات و بۆ ماوەی 30 رۆژ دەخایەنێت، ئەگەر پێویستیش بكات بۆ ماوەی 30 رۆژی دیكە درێژ دەكرێتەوە.
لە چوارچێوەی راگەیاندنی باری نائاساییدا، ئەگەر پێویست بكات كاركردنی هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی سنووردار دەكرێن، هەروەها ئۆتۆمبێل و بەڵگەنامەكان چێك دەكرێنەوە و كۆبوونەوە جەماوەرییەكانیش قەدەغە دەكرێن.
هەروەها لە كاتی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆدا ئەو كەسانەی كە پێویستیانە لە ناوچە مەترسیدارەكانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە ئارامەكان و، چاوەڕێش دەكرێت رێوشوێنە ئەمنییەكانی تایبەت بە شیرازەی كۆمەڵایەتی و ژێرخانی وڵات، زیاتر بكرێن.
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری ئۆكراینا، ئۆلێكسی دانیلۆڤ، لە میانەی گوتارێكیدا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی باسی لەوە كرد كە بەهۆی چالاكی هێزە تایبەتیەكانی رووسیا و گرووپە جووداخوازەكان دژ بە ئۆكراینا و دابینكردنی دڵنیایی كاركردنی دەوڵەت بە شێوەیەكی ئاسایی، ئەم بڕیارەیان دەركردووە.
لەبارەی راگەیاندنی دۆخی لە ناكاو لە سەرتاسەری ئۆكراینا جگە لە هەرێمەكانی دۆنێتسك و لوهانسك، دانیلۆڤ رایگەیاند: "لە ساڵی 2014ەوە لەو دوو هەرێمە رەوشێكی وەك راگەیاندنی دۆخی لەناكاو هەیە".
پەرلەمانی ئۆكراینا بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی پەسەند كرد
بەپێی بڕیارەكەش لە نیوەی ئەم شەوەوە، راگەیاندنی باری نائاسایی دەست پێدەكات و بۆ ماوەی 30 رۆژ دەخایەنێت، ئەگەر پێویستیش بكات بۆ ماوەی 30 رۆژی دیكە درێژ دەكرێتەوە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.