پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید ئەحمەد شێخ عەلی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شەهید ئەحمەد شێخ عەلی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(سوهام مەجید رەشید) هاوژینی شەهید(ئەحمەد شێخ عەلی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو سوهام بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
……………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك ئەحمەد عەباس ڕانیەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك ئەحمەد عەباس ڕانیەیی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(سەبری كەریم قادر) دایكی بەرێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆستانی خانەوادەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
…………………………
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حوسێن ڕەسوڵ عەلی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك حوسێن ڕەسوڵ عەلی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (سار لاس ئەحمەد) دایكی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.