بهرپرسێكی باڵای وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: پێوەری زیرەک دەکرێتەوه 40 ئەمپێر.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا، سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.
لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.