Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 21:17

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاری کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان واژۆ کرد و 1ی 10ی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردن دەستنیشان کرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە "نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق واژۆ كرد."

ڕوونیشی کردەوە "لە فەرمانه‌ هەرێمییه‌که‌دا هاتووە كە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ـ عێراق هەمواركراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا."

ئاماژەی بەوەشدا "هەر بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەک پەرلەمان و حكوومەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.