فڕۆکەیەکی سەربازی ئۆکڕاینا کە 14 کەسی هەڵگرتبوو کەمێک پێش ئێستا کەوتە خوارەوە.
بەپێی سەرچاوە ناوەخۆییەکانی ئۆکڕاینا هاتووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەیەکی سەربازی ئۆکڕاینا بە 14 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و تێکشکا."
ئاماژە بەوەش دراوە کە فڕۆکەکە لە باشووری ترێبلیا لە دووری 50 کیلۆمەتر لە کیێڤی پایتەختی ئۆکڕاینا کەوتۆتە خوار.
جەختیشی کردەوە کە تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان لە دەرئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دیاری نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شارەكانی كیێڤ، خاركیڤ، كراماتۆرسک، ماریوپۆل، میكۆلایڤ و ئۆدێسا، دەنگی تەقینەوەی یەک لە دوای یەک بیستراوە و کەوتوونەتە ژێر هێرشەکانی ڕووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.