ده‌زگای پاسه‌وانی سنووری ئۆكڕانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی ڕووسیا له بیلاڕووسیاوه چوونه‌ته نێو سنووری شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا.
ئاژانسی دهنگوباسی (فڕانس پرێس) وێنه‌ی چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی بڵاو كرده‌وه كه به ئاستێكی نزم له‌سه‌ر ناوچه‌كانی دوروبه‌ری كیێفی پایته‌خت ده‌سووڕێنه‌وه.
لای خۆیانه‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئۆكڕانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه زریپۆشه‌كانی ڕووسیا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی برۆڤاری كه ده‌كه‌وێته نزیك كیێفهوه.
كه‌مێك پێش ئێستاش فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكڕانی له نزیك كیێف كه‌وته خواره‌وه كه 14 كه‌سی تێدابووه.
پۆلیسی ئۆكڕانیا و ده‌زگاكانی فریاكه‌وتنی ئۆكڕانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌شدابوو كه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكڕانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كه‌وته خواره‌وه و 5 سه‌رباز كه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
له شاری ئۆدیسا له باشووری ئۆكڕانیا به‌هۆی مووشه‌ك و تۆپبارانه‌كانی سوپای ڕووسیا به‌لایه‌نی كه‌م 18 كه‌سی ئۆكڕانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له شاری برۆڤاری كه شارێكه ده‌كه‌وێته ته‌ك شاری كیێڤی پایته‌خه‌ت، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ڕووسیا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.