دادگای پاكستانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و پیاوه ده‌ركرد كه سه‌ری هاوڕێ كچه‌كه‌ی بڕی بوو دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردبووه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
پیاوه‌كه ناوی جه‌عفه‌ر بوو و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هاوڕێ كچه منداڵییه‌كه‌ی نووڕی كوشتبوو، ڕووداوه‌كه ده‌نگۆیه‌كی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنابوو و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوایان له دادگا كردبوو به زووترین كات سزای توند به‌سه‌ر تاوانباره‌كه بسه‌پێنێ.
دادگای پاكستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ جه‌عفه‌ر ده‌ركرد.
جه‌عفه‌ری ته‌مه‌ن 30 ساڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ نووڕی ته‌مه‌ن 27 ساڵی كچی دبلۆماسێكی دیاری پاكستان هه‌بوو، پێش ڕووداوی كوشتنه‌كه داوای لێ كردبوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام كچه‌كه داواكه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه.
ڕووداوه‌كه له ماڵی جه‌عفه‌ر ڕوویدابوو كه ده‌كه‌وێته یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌كانی ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه نووڕ هه‌وڵی دابوو له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه خۆی ڕزگار بكات، به‌ڵام زاهیر گرتبووی و دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوشتبووی و سه‌ری له لاشه‌ی كردبووه‌وه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڤیدیۆی كوشتنی نووڕ بڵاو كرابووه‌وه كه جه‌عفه‌ر دوای كوشتنی به دوای خۆیدا ڕایده‌كێشێ.
پۆلیسی پاكستان جه‌ختی كردبووه‌وه كه جه‌عفه‌ر به‌رله‌وه‌ی نووڕ بكوژێ، ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ری، كچه‌كه بۆ ئه‌وه چووبووه ماڵه‌كه‌ی تا ماڵئاوایی لێ بكات به‌هۆی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه.
له‌نێو دادگا جه‌عفه‌ر خۆی وانیشاندابوو كه كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه و نه‌خۆشه، به‌ڵام دادوه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.