ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، فشاری حزبی و مەزهەبی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەیە، جەختی کردەوە کە دەستەوەستان ناوەستن و ڕێگە نادەن سەروەری وڵات و دەسەڵاتی دادوەری پێشێل بکرێت.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "بەپێی زانیارییەکی ورد کە دەستمان گەیشتووە فشاری حزبی و مەزهەبی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق هەیە، بەتایبەت لە دۆسییەکانی گەندەڵی و هەندێک لەو کەسانەی تۆمەتبار کراون بە توندوتیژی و هێرشکردنە سەر بارەگا و پێگەی وڵات."
هەروەها نووسیویەتی "جەخت لەسەر سەروەری، سەربەخۆیی و بە سیاسینەکردنی پێگەی دەوڵەت و دادوەری دەکەینەوە، لە ڕێگەی ئەو فشارە ناتەواوانەی دەکرێت هەوڵ دەدەن بێبەری ئەندامەکانیان بسەلمێنن."
سەدر لە تویتەکەدا ئاماژەی بەوەشدا "ستایشی ڕۆڵی حکوومەت لە ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و توندوتیژی دەکەین، هەروەها داوای پتەوی و بەهێزی زیاتریان لێ دەکەین و پشتگیریان دەبین لە ڕێگەی گەورەترین ڕەوت و گەورەترین هاوپەیمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران."
ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختیشی کردەوە "ناهێڵین پێگەی دادوەری و وڵات پێشێل بکرێت، دەستەوەستان ناوەستین و شکۆی عێراق لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.