Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:37

ڕووسیا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نزیك كیێفی پایته‌ختی كۆنتڕۆڵ كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزه‌كانی ڕووسیا به‌ته‌واوی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نتۆنۆڤ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری هۆستۆمێل و ته‌نیا 25 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا دووره‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌زگای پاسه‌وانی سنووری ئۆكڕانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ هێزه‌كانی ڕووسیا له‌ بیلاڕووسیاوه‌ چوونه‌ته‌ سنووری شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ ناوچه‌كانی دوروبه‌ری كیێف به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانی ئۆكڕانیا له‌ به‌رگریكردن به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ڕووسیا به‌رده‌وامن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.