Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:29

ڕووسیا په‌یمان ده‌دات وه‌ڵامی قورسی بۆ سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بێت

کوردستان TV
100%

ڕووسیا په‌یمانی دا وه‌ڵامی قورسی بۆ سزا سه‌پێنراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م سزایانه‌ نابنه‌ به‌ربه‌ست بۆ هاوكارینه‌كردنی ئه‌و جوداخوازانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگی ئۆكڕانیا پاڵپشتیان كردوون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: له‌ژێر پڕه‌نسیپی هه‌ڵسوكه‌وتی هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌ بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌، وه‌ڵامی قورس و دژمان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان ده‌بێت.

گوتیشی: ئه‌و كاره‌ نه‌گونجاوانه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ دژی ڕووسیا ده‌یگرێته‌به‌ر ڕێگه‌ له‌ پێشكه‌وتن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا و جوداخوازه‌كان له‌ ئۆكڕانیا و هاوكارییه‌كانیان ناگرێت.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن سزای توندی ئابووری به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنن به‌ تایبه‌تیش له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا.

یه‌كێتی ئه‌وروپا ئێستا چه‌ند سنوورداركردنێكی له‌سه‌ر توانا داراییه‌كانی ڕووسیا و حكوومه‌ت و بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌و وڵاته‌ داناوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.