سه‌رچاوه‌یه‌كی دهنگوباسی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی 4 ڕۆژی داهاتوودا شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا ده‌كه‌وێت و به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی ڕووسیا.
سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێ، بۆ ئاژانسی (نیوزویك) باسیان له‌وه كرد كه شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا له‌ماوه‌ی 96 كاتژمێری داهاتوو به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی ڕووسیا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی ڕووسیا به‌ته‌واوی هێزه‌كانی ئۆكڕانیا گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و له ماوه‌ی 4 ڕۆژدا ته‌واوی ئۆكڕانیا داگیر بكه‌ن.
جێی باسه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه و هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا ئێستا له‌نزیك شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا له جه‌نگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.