سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت (G7) ڕێككه‌وتووین سزایه‌كی وێرانكه‌ر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنین به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆكڕانیا.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت كۆبووینه‌وه بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هێرشه ناڕه‌واكانی پوتین بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا.
ڕاشیگه‌یاند: جگه له ڕێكاره ئابوورییه‌كان، ڕێككه‌وتین سزایه‌كی وێرانكه‌ر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنین، هه‌روه‌ها ئێمه تا دواسات له‌گه‌ڵ گه‌لی ئازای ئۆكڕانیا ده‌بین.
به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێرشی سه‌ربازی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كرد، به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان جگه له كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ند شار و شوێنێك، هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا ئێستا له‌نزیك شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا له جه‌نگدان.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕووسیا په‌یمانی داوه وه‌ڵامی قورسی بۆ سزا سه‌پێنراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ژێر پڕه‌نسیپی هه‌ڵسوكه‌وتی هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر كه بنه‌مای سه‌ره‌كییه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ڵامی قورس و دژمان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت ئه‌گه‌ر سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بسه‌پێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.