وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا 7000 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان ده‌نێرنه ئه‌ڵمانیا.
پێنتاگۆن جه‌ختی كرده‌وه كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و ژماره سه‌ربازه ده‌گه‌نه سه‌ربازگه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا جه‌ختی كرده‌وه كه هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن بۆ به‌رگریكردن له بست به بستی خاكی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م هێرشه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابێت.
چوونی ئه‌م ڕێژه سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه له كاتێكدایه كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا هێرشی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه و له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه چوونه‌ته نێو خاكی ئۆكڕانیا و داگیریان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.