به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا تا دێت نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشته سه‌رووی 100 دۆلاره‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی برێنت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد له به‌رزبوونه‌وه و 2.72 دۆلاری هاته سه‌ر، واته به‌ڕێژه‌ی 2.75% نرخه‌كه‌ی زیادی كرد و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی 101 دۆلار و 87 سه‌نته.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 2.70 دۆلاری هاته‌سه‌ر و ئێستا به 95.51 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا دوێنێ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 2014 گه‌یشته سه‌ڕووی 100 دۆلار و به‌رزترین نرخیش كه دوێنێ تۆمار كرابوو هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێكی برێنت 105 دۆلاری تۆمار كردبوو.
جێی باسه له به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه و سوپای ڕووسیا به درێژایی سێ قۆڵه‌وه چوونه‌ته نێو خاكی ئۆكڕانیا و ته‌نانه‌ت چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا نزیك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.