Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:30

زێلینسكی: به‌داخه‌وه‌ جیهان ئۆكڕانیای به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر ڕووسیا جێهێشت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئۆكڕانیا دڵگرانی خۆی به‌رامبه‌ر جیهان ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ته‌نیا جێهێشت به‌رامبه‌ر جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا.

 ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكڕانیا له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند: جیهان ئێمه‌ی به‌ته‌نیا جێهێشت بۆ به‌رگریكردن له‌ وڵاته‌كه‌مان، كێ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵمان بجه‌نگێت، بێگومان كه‌س نابینم.

سه‌رۆكی ئۆكڕانیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خۆی و خێزانه‌كه‌ی تا دواسات له‌ كیێفی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ده‌مێننه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه‌، دوژمن منی كردۆته‌ ئامانجی یه‌كه‌می و هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌شم ئامانجی ژماره‌ 2.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تا ئێستا 137 سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر سوپای ڕووسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 316 كه‌سی تریش له‌ جه‌نگه‌كاندا بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ دوورگه‌ی زمینی كه‌ دوورگه‌یه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری ئۆكڕانیا، له‌ هێرشه‌كانی ڕووسیا سه‌رجه‌م پاسه‌وانی سنووره‌كانمان وه‌ك پاڵه‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا و تا دواسات به‌رگرییان له‌ خاك و نیشتمان كرد و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا.

سه‌رۆكی ئۆكڕانیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سوپای داگیركه‌ری ڕووسیا ئێستا له‌ سنووره‌كانی شاری كیێفی پایته‌خت نزیك بوونه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ زانیارییان هه‌یه‌ چه‌ندان تێكده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی پشێوی و نائارامی هاتوونه‌ته‌ نێو شاری كیێف، داواشی له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد هۆشیار بن و پابه‌ندی قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ بن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.