Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:48

كۆریای باشوور: سزای تاكلایه‌نه‌ به‌سه‌ر ڕووسیا ناسه‌پێنین

کوردستان TV
100%

كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی سزای تاكلایه‌نه‌ به‌سه‌ر ڕووسیا ناسه‌پێنێ به‌هۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا.

پارك سو هیون له‌ ژووری ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند: كۆریای باشوور بڕیاری داوه‌ سزای تاكلایه‌نه‌ و به‌ته‌نیا نه‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر ڕووسیا و بگره‌ ئێمه‌ به‌ ته‌نیا ناتوانین ئه‌م كاره‌ بكه‌ین.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ر سزایه‌ك به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایه‌ ده‌بین و پشتگیری ده‌كه‌ین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا 64 هاووڵاتی كۆریای باشوور له‌ ئۆكڕانیا گیریان خواردووه‌ و 36 له‌وان په‌یوه‌ندییان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ڕزگاركردنیان بده‌ین.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ژووری ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ ئۆكڕانیا هه‌یه‌ و له‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییه‌كانیان.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.