ڕاوێژكارێكی حكوومه‌تی ئۆكڕانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ قورسترین ڕۆژ ده‌بێت بۆ ئۆكڕانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای ڕووسیا هه‌وڵی چوونه نێو شاری كیێفی پایته‌خت ده‌ده‌ن.
ئه‌نتۆن هیراشچینكۆ ڕاوێژكاری حكوومه‌تی ئۆكڕانیا بۆ ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ قورسترین ڕۆژ ده‌بێت بۆ ئۆكڕانیا، چونكه زریپۆشه‌كانی سوپای ڕووسیا هه‌وڵی هاتنه نێو شاری كیێف ده‌ده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: سوپای ئۆكڕانیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن به‌رگری له شاری كیێف بكه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌كی دژه زریپۆشیش كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمان پێشكه‌شمان كراوه، ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جه‌نگی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆكڕانیا گه‌یشتۆته نزیك سنووره‌كانی شاری كیێف.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكڕانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مووشه‌كبارانكردنی شاری كیێف ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستاش ده‌نگی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزه له‌و شاره بیستراوه.
سوپای ئۆكڕانیا جه‌ختی كرده‌وه كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان مووشه‌كی ڕووسی بوونه‌ته‌وه و دوانیان له ئاسمان ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان له‌ناو شاری كیێف كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری كیێف ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌م مووشه‌كانه 3 هاووڵاتی شاره‌كه‌یان بریندار بوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته. جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌شێك له‌و مووشه‌كانه له شوێنی نیشته‌جێی هاووڵاتییان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.