Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 10:54

فڕه‌نسا: ئه‌مه‌ریكا و هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا نایانه‌وێ به‌رامبه‌ر ڕووسیا بووه‌ستنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا و هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا ئاماده‌ نییه‌ به‌رامبه‌ر ڕووسیا بكه‌وێته‌ به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه‌.

فلۆره‌نس پارلی وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕادیۆییدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌یی پێشان نه‌داوه‌ ڕووبه‌ڕووی له‌شكركێشییه‌كه‌ی ڕووسیا له‌ ئۆكڕانیا ببێته‌وه‌.

نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا هه‌وڵی كۆتاهاتنه‌ به‌ شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌كان به‌ زووترین كات. ئاژانسی (روسیا الیوم) گواستییه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌داخه‌وه‌‌ له‌ جه‌نگی ئێستای ڕووسیا و ئۆكڕانیا ئامانجی یه‌كه‌م و به‌په‌له‌‌ ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕ ڕابگیرێ.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكڕانیا له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاندبوو: به‌داخه‌وه‌ جیهانی ئێمه‌ی به‌ته‌نیا جێهێشت بۆ به‌رگریكردن له‌ وڵاته‌كه‌مان، كێ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵمان بجه‌نگێت، بێگومان كه‌س نابینم.


سه‌رۆكی ئۆكڕانیا نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ دڵگرانه‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی جیهان به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی، له‌ هه‌مانكاتیشدا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خۆی و خێزانه‌كه‌ی تا دواسات له‌ كیێفی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان ده‌مێننه‌وه و به‌رگری له‌ خاك و میله‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌.

جێی باسه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتین جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه‌ و سوپای ڕووسیا به‌ درێژایی سێ قۆڵه‌وه‌ چوونه‌ته‌ نێو خاكی ئۆكڕانیا و ئێستا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا نزیك بوونه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.