وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا به فه‌رمی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی وێستگه‌ی چیرنۆبل بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی وێستگه‌ی چیرنۆبل، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی ئۆكڕانی وێستگه‌كه ڕێككه‌وتین له كاره‌كانیان به‌رده‌وامبن بۆ پارێزگاریكردن له وێستگه‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا ته‌واوی كارمه‌ندانی وێستگه‌ی چیرنۆبل به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و هیچ كێشه‌یه‌ك له ناوچه‌كه نه‌ماوه.
ده‌زگاكانی ڕأگه‌یاندنی جیهانی ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه سوپای ڕووسیا به‌ته‌واوی له شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیا نزیك بوونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێن چوونه‌ته نێو شاره‌كه به‌تایبه‌تیش له‌لای باكوره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.