وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ئاگربه‌ست و ڕاوه‌ستانی جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئۆكڕانیا چه‌ك فڕێ بدات و ڕاسته‌وخۆ حكوومه‌تیش هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئۆكڕانیا ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ڤلادیمێر پووتین جێبه‌جێ بكات و ڕاسته‌وخۆ خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات و چه‌ك فڕێ بدات و هه‌روه‌ها حكوومه‌تیش هه‌ڵبووه‌شێته‌وه، ئاماده‌ین ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نین و له‌گه‌ڵ ئۆكڕانیا بكه‌وینه گفتوگۆ و كۆتایی به شه‌ڕ بهێنین.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا ئۆكڕانیا به‌ڕێوه ده‌بات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا و نازییه نوێیه‌كانه‌وه پاڵپشتی به‌ڕێوه ده‌برێن و ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئێمه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ته‌وابوونی سه‌رجه‌م پلانه سه‌ربازییه‌كان و ڕزگاركردنی ته‌واوی خاكی ئۆكڕانیا، ڕێگه به گه‌له‌كه‌ی ده‌ده‌ین ئازادانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بدات و حكوومه‌تێك دابمه‌زرێنن كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موولایه‌ك بكات.
سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: پێشتر هه‌موو هه‌وڵێكمان دابوو كیێف و ڕۆژئاواییه‌كان ڕازی بكه‌ین ڕێككه‌وتنی مینسك جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌یان ڕهتكردبووهوه.
گوتیشی: ڕووسیا هه‌موو هه‌وڵێكی دابوو كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت كه ئه‌مه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئۆكڕانیاش پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه‌یان نه‌كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانی ڕۆژئاوا ئۆكڕانیا به‌كاردێنن وه‌ك قه‌لغانێك به‌رامبه‌ر ڕووسیا.
"ڕێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) هه‌وڵیدابوو ئۆكڕانیا و جۆرجیا بكه‌ن به ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌بێ گوێدانه به بۆچوونه ئه‌منییه‌كانی ئێمه، بێگومان ئه‌مه‌ش لای ئێمه قبووڵكراو نییه". لاڤرۆڤ وای گوت.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ئامانجمانه گه‌لی ئۆكڕانیا سه‌ربه‌خۆ بێت و حكوومه‌تێكی هه‌بێت كه گوزارشت له سه‌رجه‌م بۆچوون و لایه‌نه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك ڕووسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیازی داگیركردنی ئۆكڕانیایان نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ چه‌ك له‌و وڵاته داماڵن و له بیرۆكه‌ی نازیش دووریان بخه‌نه‌وه.
گوتیشی: سه‌رۆكی ئۆكڕانیا هه‌رگیز پابه‌ند نه‌بووه به ڕێككه‌وتنی مینسك و ڕێكخراوی ناتۆش له‌ژێره‌وه هه‌وڵی ده‌دا ده‌ستی بگات به چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه، ئێمه‌ش ده‌ستوه‌ردانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی دۆنباس له هه‌ڕه‌شه بهردوامهكانی ئۆكڕانیا بپارێزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.