کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو کاسبکارێکی خەڵکی گوندی «کەریم ئاوا» ی بانە بە ناوی سەعدی پیران 35 ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سێ ڕێیانی «بۆین» و بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەعیدی پیران کردووە و چەند گولـله‌یه‌ك بەر سەری کەوتووە.
هەنگاو هەروەها زانیویەتی کە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە هیچ بارێکی پێ نەبووە.
تەرمی سەعیدی پیران کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كاسبكارێكی كورد ده‌كوژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.