Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:39

ئۆكراینا سێ فڕۆكەی جەنگی دیكەی رووسیای خستنە خوارەوە

سەرۆكایەتیی ئەركانی ئۆكراینا، خستنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرێك و سێ فڕۆكەی جەنگیی دیكەی رووسیای راگەیاند.
کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتیی ئەركانی ئۆكراینا لە راگەیەندراوێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە دراوە كە سوپای ئۆكراینا، هێلیكۆپتەرێك و دوو فڕۆكەی جەنگیی لە جۆری 25 ــ SU و فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری 76ـII ی رووسیای خستووە تەخوارەوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هێزەكانی رووسیا هەوڵیانداوە بە پەڕەشووت لە شاری فاسیلكیڤ باشووری كییڤ بێنەخوارەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا جەخت كراوەتە لەسەر ئەوەی كە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی ئۆكراینا و سەربازانی رووسیا لە شەقامەكانی كییڤ-ی پایتەخت بەردەوامە.

رۆژی پێنجشەممە 24ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا دەستی پێكرد كە ئەوەیش كاردانەوەی توندی ژمارەیەك وڵاتی لێكەوتەوە و داوایان كرد كە سزاكانی سەر رووسیا توندتر بكرێن
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.