سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی جێ نه‌هێشتووه و به‌رده‌وام ده‌بێت له جه‌نگ له دژی رووسیا.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌ی زێلێنسكی بڵاو كرایه‌وه كه له ناو شاری كیێڤ تۆماری كردووه.
زێلێنسكی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌ی جێ هێشتووه و گوتی: "من لێره‌م و ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كه‌م نابم. داكۆكی له ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. چونكه چه‌كه‌كانمان راستین و راستییه‌كان ئه‌م خاكه‌ن و وڵات و نه‌وه‌ی نوێ هی ئێمه‌ن. ئێمه به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه و گوتی: "چه‌كوچۆڵ له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت. هاوپه‌یمانیمان له به‌رامبه‌ر جه‌نگ چالاكه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.