لە خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی گۆڵدن ستەیت واریۆرز سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەد و سی و دوو خاڵ بەرامبەر بە نەوەد و پێنج خاڵ لە تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزێرزی میوانداری بردەوە.
یاریزانانی گۆڵدن ستەیت ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكردو ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی سیی و حەوت خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد.
بەم ئەنجامەش گۆڵدن ستەیت چل و سێیەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە.
هەردوو یاریزان ستێفێن كاوری و كلای تۆمپسۆن ڕۆڵی سەرەكیان لەم بردنەوەی گۆڵدن ستەیت بینی و هەریەكە و هەژدە خاڵیان بۆ تیپەكەیان تۆماركرد، لەبەرامبەردا، یاریزان ئەنفێرنی سیمۆنز بیستوچوار خاڵی بۆ پۆرتلاند بەدەستهێناو تیپەكەشی سیی و شەشەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.