لیوا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی رووسیا لە ئۆکراینا تا ئێستا بەردەوامە و هێزەکانی رووسیا توانیان شاری ملیتۆبۆڵ کۆنتڕۆڵ بکەن.
کۆناشینکۆڤ راشيگهیاندووه، هێزەکانی رووسیا 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج کە بریتین لە، 14 فڕۆکەخانەی سەربازیی، 19 ناوەندی سەرکردایەتی و پەیوەندی، 24 سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکە لە جۆری "ئێس ـ 300" و "ئۆسا"، 48 وێستگەی رادار، 7 فڕۆکەی شەڕکەر، 7 هێلکۆپتەر، 9 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تێکشکاندنی 87 تانک و 118 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، 28 هاوێژەری مووشەک و، تێکشکاندنی 8 بەلەمی جەنگی سەر بە هێزە دەریاییەکانی ئۆکراینا و چەند ئامانجێکی دیکە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا: 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینامان کردووەتە ئامانج
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.