Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:42

ئەمریکا هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا بەبڕی 350 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکڕاینا دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا.

ئەنتۆنی بلینکن لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا "ئەم پاکێجەی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکڕاینا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ، فڕۆکەی شەڕکەر، هەلیکۆپتەر وهەڕەشەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت."

بلێنکن جەختیشی کردەوە ئەم بڕیارە ئاماژەیەکی ڕوونە کە "ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی ئۆکڕاینا دەوەستێت، بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەیان."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە "ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پایزی ڕابردوو 60 ملیۆن دۆلار، لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو 200 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری بەخشیوە بە ئۆکڕاینا.

ئاماژەی بەوەشداوە کۆی گشتیی هاوکارییەکانی ئەمریکا بەم 350 ملیۆنەی ئەمڕۆوەش گەیشتووەتە نزیکەی ملیارێک دۆلار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.