Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 15:00

ئاسایشی هەولێر بکوژی شوفێرەکەی پەرلەمانی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ شەممە دەستگیرکردنی بکوژی شوفێرەکەی پەرلەمانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە بکوژەکە ڕووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە و بە برینداری دەستگیریان کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەدوای ڕووداوی کوشتنی هاووڵاتی (دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی 10ی شوباتی 2022 لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئاسایشی هەولێر بە ئەرکی خۆیان هەڵسان و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کرد."

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانمان توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی ( ع. ع. ر.) ناسراو بە ( ق. ق.)، ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو."

ئاماژەی بەوەشدا "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چوونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیرکردنی، بەڵام ئەنجامدەری تاوانەکە بە تەقەکردن ڕووبەرووی هێزەکە بووەوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیر کرا، ئێستاش لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.