فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆکڕاینا دەکاتەوە بەهۆی نەبوونی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە وڵاتەکەدا لە کاتی پێویست دەتوانن پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراق بکەن.
لە ئاگادارییەکەدا فەرمانەگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی ئۆکڕاینا دەخوازێت.
هەروەها ڕایگەیاند: ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکراینا دەکەینەوە کە لەبەر ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەی نوێنەرایەتی لەو وڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکراینا بکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ژمارە مۆبایلانەی بۆ پەیوەندیکردن خستۆتەڕوو:-
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکڕاینا
38974007307+
380952041153+
9647518503123+
هێڵی گەرم
380979244948+
باڵیۆزخانەی عێراق لە بودابست
3614411960+
باڵیۆزخانەی عێراق لە بوخارست
9647708885444+
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
48606716040+
باڵیۆزخانەی عێراق لە وارشۆ
48792650803+
48730851480+
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.