له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی شەڕی رووسـیا و ئۆکراینا.. کـاردانەوە و دەرەنجامـەکان د. ناسیح غەفـور رەمـەزان ـ شـرۆڤەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند: ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین یه‌ك پێكهاتهبوون كه رووسیا و ئۆكراین و بیلارووسیا ، كیێڤی رووسیا پایته‌ختیان بووه، بۆیه خۆزگه ناخوازیین كه ئه‌و شه‌ڕه دروست بووه ، سه‌دان ساڵ ئه‌و پێكهاتانه پێكه‌وه ژیاون تا ساڵی 1991 .
پێكهاته‌ی ئۆكرینا ته‌نها خه‌ڵكی ئۆكراینا نین، به‌ڵكو رووسیشیان تێدایه، هه‌روه‌ها سه‌ر به هه‌ردوو كلێسای ئه‌رسه‌دۆكس و كاسۆلیكن .
به‌ڵام كاتێك هان ده‌درێت كه ببێته ئه‌ندام له ناتۆ، ئه‌و كات ده‌بێته گرفت بۆ رووسیا .
رووسیا ئاماده نییه ئه‌و میلله‌ته له ده‌ست بدات و سنووری ناتۆ بگاته سنووره‌كه‌ی .
وڵاتانی ئه‌وروپا جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئۆكراینا ببێته به‌شێك له ناتۆ، زۆر لایه‌نی دیكه هه‌ن له رووی ئابووری كه كشتوكاڵ و وزه زۆر گرنگه بۆیه ده‌یانه‌وێت بۆ رۆژئاوا رایكێشن .
ئالۆزی ئه‌و ناوچه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپایه كه به‌رده‌وامی هه‌بێت .
ئۆكراینا زه‌حمه‌ته له‌و كاته‌دا ببێته ئه‌ندام له ناتۆ، ئێستا ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین وه‌كو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا .
له رووی ئابوورییشه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وروپا پێویستی به رووسیا هه‌یه .
تا زووتر ئۆكراینا و رووسیا بگه‌نه رێككه‌وتن باشتره، به‌ڵام ئێستا مه‌رجه‌كانی رووسیا قورستره له‌وه‌ی پێشتر باسی لێوه ده‌كرد .
رووسیاش پێویستی به ئۆكراینا هه‌یه له رووی ئابوورییه‌وه، بۆیه گه‌یشتن به رێككه‌وتن له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه .
د. بـەهـزاد تاهـیر ـ مامـۆستای زانکـۆ لای خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس روونیكرده‌وه كه
گرینگی ئۆكراینا بۆ رووسیا ، له رووی مێژوویی و ئاینی ، رووسیا له ئۆكرایناوه دروست بووه ، له رووی ستراتیژی ، ئۆكراینا سنووری له نێوان ئه‌وروپا و رووسیا بۆیه گرنگه بۆ رووسیا پارێزراو بێتگ .
هه‌روه‌ها گرنگی ئۆكرانیا ، ئه‌و به‌نده‌ره‌ی سێڤۆستاپۆڵ له دورگه‌ی كریمیا ، كه بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی رووسیایه ، مه‌حاله رووسیا رێگه بدات بكه‌وێته ژێر ده‌ستی ناتۆ .
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه له رووی ئابوورییه‌وه بۆ ئه‌وروپا ، له رووی فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری ، ئۆكراینا زمانێكی هاوبه‌شی هه‌یه له گه‌ڵ رووسیا .
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌و پرسه تا ئێستا روون نییه ، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا زیاتر فشارخستنه سه‌ر رووسیایه له رووی ئابوورییه‌وه .
ئه‌و شه‌ڕه زۆر ناكێشێت ، بارودۆخه به‌مشێوه‌یه نییه كه كه‌س نه‌یه‌ته وه‌ڵام . چونكه زۆر له وڵاتانی جیهان پێویستیان به رووسیا هه‌یه به تایبه‌تی له بواری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.