ڕاگەیاندکار و ئەکادیمیست لە زانستە سیاسییەکان، هاوکات پسپۆڕ لە ناوەندی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام) دکتۆر زەید عەبدولوەهاب ئەعزەمی ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا دژی بڕیاری ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، داوای بەرزکردنەوەی سکاڵا دەکات بۆ دادگەی فیدڕالی.
لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "پێویستە لێژنەیەکی یاسایی پێکبهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵا بۆ دادگەی فیدڕالی لەبەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر."
هەروەها نووسیویەتی "بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق کاریگەری لەسەر پێشینە و ڕەفتاری بەربژێرەکانی پۆستە باڵاکان و ئەوانەی پشتگیری بڕیارەکە دەکەن، دەبێت."
لە تویتێکی دیکەشدا هەر لەمبارەیەوە دکتۆر زەید ڕایگەیاند:دەسەڵاتدارانی عێراق دەرمان پێشکەشی گەنجانی وڵاتەکە دەکەن.
هەروەها نووسیویەتی "دەرمان وەربگرن و لە بەرامبەریشدا لێخۆشبوونی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنن."
هەر لە تویتەکەدا ئەو پسپۆە ئاماژەی بەوەشدا "بۆ زانیاریتان نوێترین ڕێژەی فەرمی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراقدا 50% لە نێو گەنجاندا تۆمار کراوە."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.