فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا."
لەباەی خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە ئەوەشی خستەڕڕوو "ئەمەش لەكاتێكدا كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە فەرمانێكی تریدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی خەرج كرد."
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕوونیشی کردەوە "هەردوو گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانین و بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا خەرج كراون."
لە بارەی پڕۆژەکانیشەوە ئاماژەی بەوەدا "پڕۆژەكان بریتین لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی بۆڕی بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 198ی شێخ وەیساوا لە كەرتی 2ی قڕگە لە قۆناخی یەكەم، هەروەها پڕۆژەیەكەی تریان بریتییە لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە، قۆناخی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.