حکوومەتی ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی رووسیادا.
وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا رایگەیاند: وەزیری فیدراڵ، ڤۆڵکەر ویسینگ پشتیوانی دەکات لە داخستنی کایەی ئاسمانیی ئەڵمانیا بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیادا و بۆ ئەوەش فەرمانی بە ئامادەکاری هەموو شتێک کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی "ARD"ی ئەڵمانی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەکێتیی ئەورووپا کایەی ئاسمانیی بەڕووی رووسیادا دادەخات.
بەپێی ئەو زانیارانەی لە ماڵپەڕی چاودێریی فڕۆکە "Flightradar24"دا بڵاوکراوەتەوە، ئەو فڕۆکەیەی لە فرانکفۆرت-ی لوفتهانزاوە گەشتی بۆ تۆکیۆ دەکرد، لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە کە لە میونیخ-ەوە گەشتی بۆ سیئۆل دەکرد لە کایەی ئاسمانیی رووسیاوە گەڕاونەتەوە.
هەر یەک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بولگاریا، چیک، پۆڵەندا، رۆمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و ئیستۆنیا بڕیاریان دابوو بە داخستنی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەڕووی رووسیادا.
ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی رووسیادا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.