پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی دكتۆر خورشید دزەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی دكتۆر خورشید دزەیی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی(دكتۆر خورشید دزەیی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایان و خزمانی دزەیی دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
……………………………
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی سهردار چهتۆ عهزیز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بهڕێزان له خانهوادهی سهردار چهتۆ عهزیز،
بهداخێکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک(سهردار چهتۆ عهزیز)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و ئاشنایان و دۆستانتان دەكەین، خۆمان به هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دهزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاکه سهردار بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.