له هه‌فته‌ی بیست وحه‌وته‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد میوانداری یانه‌ی واتفۆردی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی مان یونایتد چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و برونۆ فێرناندیزو پۆل پۆگبا‌و ئه‌نتۆنی ئیلانگاو جادۆن سانشۆ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی بێن فۆستێری گۆڵپارێزی واتفۆرد تاقیكرده‌وه.
له‌و لاشه‌وه هێرشه‌كانی جۆشوا كینگ و لۆران پێرێس بۆ سه‌ر گۆڵی ئه‌هریمه‌نی سوور بێ ئاكام بوو، تا له كۆتاییدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون كه ئه‌مه‌ش هه‌شته‌م جاره له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ مان یونایتد یه‌كسان ده‌بێت و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده چل و حه‌وت خاڵ، واتفۆردیش به نۆزده خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.