یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای تێرێزا ڕیڤێرۆ به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی ڕیال بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و له خوله‌كی هه‌شتاوسێ، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی له یاریه‌كه تۆماركرد‌و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده نۆزده گۆڵ.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌درید له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڕایۆڤالیكانۆش به سیی و یه‌ك خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له‌لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕایۆڤالیكانۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.