Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 13:54

فه‌رمانێك له‌مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان   دەربارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان  راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. 

ده‌قی راگه‌یاندراو: 
پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە ڕۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.  

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
27 ی شوباتی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.