له میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی یانه‌كان له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان میوانداری یانه‌ی سانت ئیتیانی كرد‌و به تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت .
له‌سه‌ره‌تای یاری ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو توانیان له خوله‌كی شازده به گۆلێكی یاریزان دینس بوانگا پێشبكه‌ون ، به‌لام به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به سێ خوله ككلیان مباپێ تۆپێكی میسی وه‌رگرت و گۆلی به‌رامبه‌ر بوونی پێ تۆمار كرد .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی چل‌و حه‌وت كلیان مباپێ گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و پاریسی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی په‌نجاو دوو دانیللۆ پێرێرا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان نۆزده‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و به شه‌ست و دوو خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و یانه‌ی انت ئیتیانیش تووشی چوارده‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیست و دوو خاله‌و له پله‌ی شازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سانت ئیتیان تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.