Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:24

نادال گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كاپۆلكۆی مه‌كسیكی

کوردستان TV
100%


ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كاپۆلكۆی مه‌كسیكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان، له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ یاری لوتكه‌دا، نادال به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو، نادال هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نه‌وه‌دویه‌كه‌مین نازناو له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی و چواره‌مین نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌دات و له‌ یاری كۆتاییش ڕووبه‌ڕووی كامێرۆن نۆری بریتانی و پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ستێفانۆس تسیی تسیی پاسی یۆنانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.