Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:30

له‌ ئێن بی ئه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز به‌ سه‌د و پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د و دوو خاڵ له‌ تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له‌ ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان، تا له‌ كۆتاییدا، كلیپێرز به‌ جیاوازی ته‌نها سێ خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و سیی و یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان تێرێنس مان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی كلیپێرز بینی و نۆزده‌ خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان لیبرۆن جیمس بیستویه‌ك خاڵی بۆ لێكه‌رز به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شی سیی و دووه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.