Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:39

له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مینیسۆتا تیمبێر وۆڵڤز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
 له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دوسیی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د و دوو خاڵ له‌ تیپی مینیسۆتا تیمبێر وۆڵڤزی میوانداری برده‌وه‌.
 له‌م یاریه‌ش، یاریزانانی فیلادێلفیا ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ پێشكه‌شكرد و به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵی یاریزان كردبوو، تا له‌ كۆتاییدا، به‌ جیاوازی سی و یه‌ك خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و سیی و شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان جۆیل ئێمبید ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی فیلادێلفیا بینی و سیی و چوار خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.

                                                          
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.